AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٨ ٠٧:٥٤

لێدوانی نوێی ئۆجالان سەبارەت بە داهاتووی هێزی کورد لە سووریا

لێدوانی نوێی ئۆجالان سەبارەت بە  داهاتووی هێزی کورد لە سووریا

ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە وێرای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی 10ی مارس جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە ئەبێ لە ئەرتەشی سووریا ئاوێتە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە لێدوانێکدا وتی: لە ڕێککەوتنی 10ی مارس کە لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک واژۆ کرا، پاڵپشتی دەکەم و ئەو ڕێککەوتنە ئەبێ جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو جەختی کرد: تەڤل بوونی هێزەکانی هەسەدە بە ئەرتەشی سووریا پرسێکی گرینگە بەڵام هێزەکانی ئاسایش ئەبێ بەرپرسیارێتی ئاسایشی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە ئەستۆ بگرێت.




News ID 57715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha